
SNN
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار، رەتی کردەوە کە ھێرش کرابێتە سەر ھێزەکانیان لەسەر سنووری عێراق لەگەڵ سووریا و رایگەیاند ئەو هەواڵانەی کە لەوبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە، دوورن لە راستییەوە.
لە راگەیەنراوێکدا قاسم موسڵح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار رەتیکردوەتەوە ھێرش کرابێتە سەر ھێزەکانیان لەسەر سنوور لەگەڵ سووریا و رایگەیاندووە: “ئەو هەواڵانەی کە لەوبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە، دوورن لە راستییەوە”.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار ئاماژەی بەوەشداوە، کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، بەردەوامن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بە ئامانجی بەرگرتن لە دزەکردنی چەکدارانی داعش و پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا.
پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی رایگەیاندبوو، کە رۆژی یەکشەممە، ئۆتۆمبێلێکی حەشدی شەعبی لە نزیک سنوور لەگەڵ سووریا لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومانکراوە و بەھۆیەوە ژمارەیەک چەکدار کوژراون و برینداربوون.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش



