فڕۆکەخانەی سلێمانی چەند رێنماييەکی سەبارەت بە گەشتکردن دەرکرد

0
587

SNN

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا چەند رێنماييەکی سەبارەت بە گەشتکردن و هاتن بۆ هەرێمی کوردستان دەرکرد و رايگەياند: “لە کاتی سەفەر کردن پێويستە هاووڵاتی پشکنينی کۆرۆنا ئەنجامی نێگەتيڤی پێبێت”.

لە راگەيەندراوەکەدا هاتووە: “لە کاتی سەفەرکردنی ھاووڵاتی پێویستە پشکنینی کۆڤید19ی کردبێت و بە negative دەرچووبێت پێش کەمتر لە 72 کاتژمێر جا ڤاکسینی وەرگرتبێت یان وەری نەگرتبێت و فڕۆکەخانە ھیچ پاساوێک قبوڵ ناکات بەوەی ھاووڵاتی لە وڵاتی دەرەوە ھاتبێتەوە  ڕێگەی پێ ئەدەن یا نا ئەوە بەرپرسیارێتی فڕۆکەخانە نییە”.

سەبارەت بە هاتنە ناوەوەش دەڵێت “ئەو ھاووڵاتیەی بەڵگەی پشکنینی negative یان بەڵگەی ھەردوو ژەمی ڤاکسینی ھەڵگرتبێت ڕێگە پێدراوە و بە ئاسایی داخڵی ھەرێمی کوردستان دەبێت”، “وە ئەو کەسەی ھیچ بەڵگەیەکی پێ نیە تیمەکانی تەندروستی پشکنینی بۆ ئەنجام ئەدەن پێش داخڵ بوونی بۆ ھەرێمی کوردستان”.

فڕۆکەخانەی سلێمانی راشيگەياندووە: “کۆمپانیاکان بەرپرسن لە پێدانی زانیاری پێویست بە ھاووڵاتیان کە لە سەر ھێڵەکانیان سەفەر ئەکەن و بەرپرسیاریتی ھەر کێشەیەک بەدەر لەو خاڵانەی سەرەوە دەکەوێتە ئەستۆیان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە: “سەبارەت بە مناڵان تا تەمەنی  10ساڵ پێویستە تیمەکانی تەندروستی لەگەڵ نوێنەری ھێڵی ئاسمانی ھەماھەنگ و ڕاوێژ بکەن لەبەر رۆشنایی ئەو ڕێنمایانە کە لە وڵاتانی دەرەوە دەرچووە سەبارەت بە ڕێگە پێدان یان ڕێگری کردن لە سەفەر کردنی ئەو مناڵانە، فڕۆکەخانە بەرپرس نیە لە ڕێگرتنی مناڵان لە لایەن ھێڵە ئاسمانیەکانەوە تکایە”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this