
نەوت
SNN
لە پاش کۆبوونەوەی دوێنێی ئۆپيک پلەس و بڕياردان لەسەر زيادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا بۆ سەروو 72 دۆلار بەرزبووەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابوورييەکان ئەمڕۆ دوو شەممە، يەک بەرميل نەوتی خاوی برێنت بە 72 دۆلار و 94 سەنت دەفرۆشرێت، نەوتی خاوی ئەمريکيش بە 71 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوەش نرخەکەی بەراورد بە رۆژانی ديکە کەميکردووە.
لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەندامانی ئۆپێک پڵەس بڕیاردرا رۆژانە بە تێکڕا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 400 هەزار بەرمیل زیادبکەن لە هەر رۆژێکدا، بڕیارەکەش بۆ مانگی ئاب و مانگەکانی دواترە.
ئەگەر رێککەوتنەکە بەوشێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2022، رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت کە لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوو لەسەری رێککەوتن کۆتايپێدێت و رۆژانە نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمدەکەنەوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش



