
SNN
گەشتوگوزاری سلێمانی رايگەياند: “بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، ژمارەیەکی زۆر لە میوان و گەشتیاران سەردانی پارێزگای سلێمانییان کردووە و چاوەڕێ دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوو ژمارەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە”.
گەشتوگوزاری سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: “بەبۆنەی زۆری ژمارەی گەشتيارانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی پلانی پێویستی هەیە و گرنگترینیان خۆی لەم خاڵانەی خوارەوە دەبینێتەوە :
-1سەرجەم لیژنەکانی گەشتیاری شاری سلێمانی و قەزاکانی دەوروبەری پشكنينەکانیان بۆ هاوینەهەوار و سەیرانگا و هەموو شوێنەکانی خاوەن مۆڵەتە گەشتیاریەکان چڕدەکەنەوە.
-2سەنتەرى زانيارى له رۆژانی جەژن و دواتر لە رێگەى هێلێكى گەرمەوە زانیاری پێوێست پێشکەش بە گەشتیاران دەکەن لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفونەوە 07725120235 .
-3هەماهەنگى تەواو له نێوان گەشتوگوزار و بازگە و دەروازە و فڕۆکەخانە دروستکراوە بۆ ئاسانکاری زیاتر .
-4تەواوی بەڕێوەبەرایەتیە گشتيیەكانى گەشتوگوزاری پارێزگاكان بۆ هەر ئاسانكارى و هەماهەنگی و چارەسەری کێشەکان لە پەیوەندی بەردەوام دەبن .
-5بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی کارەکان دەکات ، پەيوەندى و ئاسانکاری بەردەوامی دەبێت لەگەڵ هەموو لایەنە کارگێڕییە پێویستەکان بۆ هاتن و ڕۆشتنی میوان و گروپە گەشتیاریەکان چ لە سەنتەری شار و دەرەوەی شارەکان بێت .
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


