کۆمسیۆن: زیاتر لە 24 ملیۆن کەس لە عێراق مافی دەنگدانیان هەیە

دەنگدەرێکی هەڵبژاردنەکانی عێراق
SNN
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند کە بەپێی ئەوەی لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمسیارانەوە پەسەندکراوە، 24 ملیۆن و 299 ھەزار و 21 دەنگدەر مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا ھەیە.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەنجوومەنی کۆمسیاران: “بەپێی ئەوەی لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیسارانەوە پەسەندکراوە، ژمارەی دەنگدەرانی لە دایکبووی ساڵانی 2001، 2002 و 2003 ، گەیشتووەتە 988 ھەزار و 435 کەس”.
راشیگەیاند: بایکۆت و کشانەوە لە هەڵبژاردن کاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دروستناکات.
باسی لەوەشکردووە کە ھەروەھا ژمارەی دەنگدەران بۆ دەنگدانی تایبەت لە ھەڵبژاردنی پێشوەختە کە ھێزە ئەمنییەکانی سەربە وەزارەتەکانی ناوخۆ، بەرگریی و دەزگای دژەتیرۆری عێراق، ھەروەھا ھێزەکانی سەربە وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە گەیشتووەتە، یەک ملیۆن و 75 ھەزار و 727 کەس.
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، جومانە غەلای ئەوەیشی خستووەتەڕوو، ژمارەی ئەو ئاوارانەی کە لە سیستمی بایۆمەتری تۆمارکراون و مافی دەنگدانیان ھەیە گەیشتووەتە 120 ھەزار و 126 کەس کە دەتوانن لە 86 ناوەندی دەنگدان دەنگ بدەن و وتی:”ژمارەی کۆتایی ناوەندەکانی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمسیارانەوە پەسەندکراوە کە ھەشت ھەزار و 273 ناوەندە”.
جومانە غەلای راشیگەیاندووە کە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە ھەشتی مانگی تشرینی یەکەمی داھاتوو و دەنگدانی گشتیش لە 10ی تشرینی یەکەمی داھاتوو ئەنجام دەدرێن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


