
SNN
مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا قسەیەکی شوان داودی سەرپەرشتیاری پێشووی دەزگای میدیایی کەرکوک بە ناڕاست و چەواشەکاری وەسفدەکات کە وتبووی گوایە لە چەند رۆژی رابردوودا لە کارەکەی دوورخراوەتەوە و دەڵێت لە ساڵی رابردووەوە کەسێکی دیکە بەهۆی شیاوییەوە لەو پۆستەدا دانراوە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: “لەبەرئەوەی شوان داودی سەرپەرشتیاری دەزگای میدیایی کەرکوک کۆمەڵێک قسەی چەواشە و ناڕاستی لەسەر ئیجرائاتێکی کارگێڕی بڵاوکردووەتەوە، بە پێویستمان زانی روونکردنەوە بدەین کە لەدوای کۆنگرەی چوارەمەوە هەیکەلی مەکتەبی راگەیاندن بە دوو شێوە رێکخراوە، بەشێکیان بە هەڵبژاردنە و بەشێکیشیان کەناڵە مەرکەزییەکانن کە دوای پەسەندکردنی سیڤییەکانیان لەلایەن کارگێڕی مەکتەبی سیاسییەوە، بڕیاری دەستبەکاربوونی بۆ دەردەچێت، کۆمەڵێک پاڵێوراو سیڤییان بۆ دەزگای میدیایی کەرکوک پڕکردووەتەوە لەناویاندا بەڕێزان شوان داودی و عیماد ناسح هەبوون، عیماد ناسح سەبارەت بەو رابردووە دێرینەی لەناو راگەیاندنی یەکێتیدا هەیەتی، سیڤیەکەی پەسەندکرا.
دەشڵێت “بەداخەوە بەڕێز داودی بە چەواشەکارییەوە مەسەلەکە پەیوەست دەکات بە تەکلیفی مەڵبەندی کەرکوک و پاکتاوی و دەرکردنی حزبییەوە”.
دەقی روونکردنەوەکە:




More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
23 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
24 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
October 26, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
23 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
24 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
October 26, 2026



