دوای سەدر چه‌ند فراكسیۆنێكی تر نیازی كشانه‌وه‌یان هه‌یه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن

موقتەدا سەدر
SNN
له دوای موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در كه هه‌فته‌ی رابردوو كشانه‌وه‌ی خۆی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا راگه‌یاند چه‌ند فراكسیۆنێكی تر هه‌ن به‌هه‌مانشێوه نیازی كشانه‌وه‌یان هه‌یه، بۆیه گومان ده‌كرێ هه‌ڵبژاردن له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه بچێت.
به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییەکان: نه‌دا شاكر جه‌وده‌ت كه په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی عێراقه ڕایگه‌یاندووه: هاوشێوه‌ی موقته‌دا سه‌در چه‌ند فراكسیۆنێكی تریش هه‌ن نیازیان هه‌یه له هه‌ڵبژاردن بكشێنه‌وه، چونكه ئه‌و فراكسیۆنانه له بنچینه‌وه دژی ئه‌وه بوون هه‌ڵبژاردن له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشی كاتێك سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در كشانه‌وه‌ی خۆی له هه‌ڵبژاردن راگه‌یاند: دۆخی سیاسیی له وڵات‌دا شێوا بۆیه گومان ده‌كرێ هه‌ڵبژاردن به‌هۆیه‌وه له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ڕه‌نگه هه‌ڵبژاردن بۆ مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو دوابخرێت.
له 15ی ئه‌م مانگه‌دا موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو كشانه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی عێراق ڕاگه‌یاند.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


