ئیسرائیل بۆردومانی سوریای کرد و بە مووشەک وەڵامدرایەوە

SNN
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل شەوی رابردوو سوپای سوریا و گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێرانیان لە دەوروبەری حەلەب بۆردومانکرد، چەند کاتژمێرێک دواتر دوو مووشەک لە لوبنانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کران.
روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، چەند پێگەیەکی سوپای سوریا و هێز و گروپەکانی ئێرانیان لە ناوچەی سەفیرە لە دەوروبەری شاری حەلەب بۆردومانکرد و ژمارەیەک کۆگای چەک و تەقەمەنی تەقیونەتەوە، کە لەدوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل، ئەوە یەکەمین هێرشی ئاسمانییە ئیسرائیل دژ بە سوپای سوریا ئەنجامیبدات.
چەند کاتژمێرێک دوای ئەو هێرشە دوو مووشەک لە خاکی لوبنانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کران، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە مووشەکەکان خراونەتە خوارەوە، یەکێکیان بەر ناوچەیەکی چۆڵ کەوتووە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش



