
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە جوڵ ەو كاری ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی نێودەولەتی باشماخ ڕاگیراوە و لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخیش ئاماژە بەوەدەكات، ڕاگرتنی جوڵەی بازرگانی تەنها بۆ ئەمڕۆیە و لە سبەینێوە ئاڵووگۆڕی بازرگانی ئاسایی دەبێتەوە و هاوكات هاتووچۆی هاووڵاتیانیش بەهەمان رێكارەكانی پێشوو ِرێگەپێدراوە.
ئیسماعیل عەلی ئاغا، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، بە SNNی ڕاگەیاند: هاوشێوەی بۆنەو جەژنەكانی دیكە بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنی ئێرانی بۆ بەنۆی جەژنی قوربانەوە لە ئەمڕۆوە مامەڵەی گومرگی بۆ كاروباری بازرگانی لە مەرزی باشماخ لە هەردوو دیوی ئێران هەرێمی كوردستان ڕاگیراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ هیچ مامەڵەیەكی تایبەت بە ڕایكردنی كاری بازرگانان و شۆفێران جێبەجێناكرێت و سبەی سێ شەممە كە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربانە، فەرمانبەرانی ناو فەرمانگەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دەست بەرایكردنی مامەڵەی بازرگانان دەكەنەوە و دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە
لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە سبەینێوە گەشتكردن و هاتووچۆی هاووڵاتیانیش دەستپێدەكاتەوە ئەوەش بە جێبەجێكردنی ئەو مەرج و ڕێنماییانەی كە پێشتر لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرچوون و هیچ گۆڕانكارییەكی نوێ لەبارەی گەشتكردنی هاووڵاتیان نەهاتووەتە ئاراوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


