میدیایەکی ئەمریکی: سیخوڕی بەسەر موبایلەکەی بەرهەم ساڵحەوە کراوە

SNN
رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی لە راپۆرتێکیدا ئاشکرایدەکات لەرێگەی سۆفتوێرێکەوە کە دروستکراوی ئیسرائیلە، بەرهەم ساڵح و ژمارەیەک سەرۆک و سەکردەی دیکەی وڵاتان چاودێری موبایلەکانیان کراوە.
رۆژنامەکە دەڵێت: هەڵمەتێکی فراوانی هاککردن لە سەرتاسەری جیهاندا ئەنجامدراوە لە رێگەی بەرنامەیەکەوە کە لە ئیسرائیل دروستکراوە، ئەگەرچی نازانرێت بەدیاریکراوی کێی لەپشتە، ئەو هەڵمەتە سەدان بەرپرسی حکومی و سیاسی کردووەتە ئامانج کە کۆی ژمارەیان دەگاتە 50 هەزار کەس، 10 سەرۆکوەزیران و سێ سەرۆک و پادشایەکی وڵاتانی تێدایە.
لە نێو ئەو کەسانەی کە چاودێری لەسەربووە، ناوی بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق هاتووە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، سەعد حەریری سەرۆکوەزیرانی لوبنان، عیمران خان سەرۆکوەزیرانی پاکستان، سەعدەدین عوسمان سەرۆکوەزیرانی مەغریب و مستەفا مەدبوولی سەرۆکوەزیرانی میسریشی تێدابووە.
ئەو سۆفتوێرەی کە چاودێری پێکراوە ناوی پێگاسۆسە، لەلایەن کۆمپانیای ئۆ ئێس ئێنی ئیسرائیلییەوە دروستکراوە کە دەکرێت کامێرا و مایکرۆفۆنی مۆبایلە زیرەکەکان بکاتەوە و داتاکانی نێویان بدزێت بێ ئەوەی خاوەنەکانیان هەستی پێ بکەن.
کۆمپانیا ئیسرائیلییەکەش رەتیدەکاتەوە، بەرنامەکەی بۆ سیخوڕیکردن بەسەر چالاکوان و رۆژنامەنووسان بەکارهاتبێت و دەڵێت، تەنیا بۆ دۆزینەوەی تاوانکاران بەکارهاتووە و تەنیا بەو وڵاتانەش فرۆشراوە کە پێشینەی باشیان لە پاراستنی مافی مرۆڤدا هەیە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


