بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبووان نەخۆشخانەیەک بۆ چارەسەرکردن تەرخاندەکرێت

SNN
لە سلێمانی رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە, هەردوو نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ و شەهید هێمن پڕبوون لە تووشبوو، نەخۆشخانەیەکی دیکەش کە بۆ پشکنین بەکاردەهێندرا، ئاگادارکراوەتەوە لەوەی لەمەودوا بۆ چارەسەری نەخۆشییەکە بەکاربهێندرێت.
لەوبارەیەوە ئازاد هەورامی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ بە SNNی راگەیاند: لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە ئاگادارکراوینەتەوە، کە نەخۆشخانەکەمان ئامادەبکەین بۆ وەرگرتنی تووشبووی کۆرۆنا بەمەبەستی چارەسەرکردن، لەکاتێکدا لە رابردوودا نەخۆشخانەکە بۆ پشکنینی نەخۆشییەکە بەکاردەهێندرا.
ناوبراو باسی لەوەکرد کە هۆکاری زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بەم ئاستە، بۆ جۆرە نوێکەی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە کە بە کۆرۆنات دەلتا ناودەبرێت و زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە.
وتیشی: “زۆرینەی ئەو پشکنینانەی کە بۆ دەستنیشانکردنی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکە دەکرێن ئەنجامەکانیان پۆزەتیڤە، بۆ نموونە دوایین ئاماری نەخۆشخانەکە دەریدەخات کە لە کۆی 170 پشکنین 98یان پۆزەتیڤ بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پۆستێکی فەیسبووکیدا دەڵێت کۆرۆنای دەلتا لە سلێمانی لە تەشەنەکردنێکی خێرادایە، ئەمڕۆ هەشت کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


