
ماکرۆن
SNN
وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی توركیا، ئیدانهی كۆبوونهوهی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆکی فهڕهنسا و بەرپرسانی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی کرد و نیگەرانی وڵاتەکەی لەوبارەیەوە خستەڕوو.
تانژو بیلگیچ لە راگەیەندراوێکدا وتی: بهردهوامیدان به كاری لهم جۆره لهلایهن فهڕهنساوه وێرای تهواوی داواكارییهكانی توركیاش، زیان دهگهیهنێت به ئاسایشی نیشتمانی توركیا، یهكڕیزیی سیاسی و پاراستنی یهكپارچهیی خاكی سووریا و سهقامگیری ناوچهكه.
لە چەند رۆژی رابردوودا شاندێکی باڵای ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا کۆبوونەوە و تاوتوێی رەوشی رۆژئاوای کوردستان و گەمارۆی سەر باکووری رۆژهەڵاتی سوریایان کرد.
بەگوێرەی راگەیاندراوەکەى ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی بەڕێوەبەری خۆسەردا هاتووە، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک ، بێریڤان خالید هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و خەسان یوسف هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی مەدەنیی دێرەزۆر لەگەڵ ماکرۆن کۆبوونەتەوە.
بەپێی راگەیاندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دۆخی سیاسیی ناوچەکە بە تایبەتی قەیرانی سوریا گفتوگۆکراوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


