“رەنگە لەدوای دانوستانەکان عێراق و ئەمریکا بگەڕێنەوە بۆ رێککەوتنی ساڵی 2008”

SNN
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند: بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی نێوان مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکادا تەواوی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە تاوتوێ بکرێت.
فوئاد حسێن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتیشی: چوارەمین گەڕی دانوستانی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا کۆتا گەڕی دانوستانەکانە.
وتیشی: لە دانوستانەکاندا ڕێککەوتن لەسەر خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکرێت
ئاماژەی بەوەشدا: ڕەنگە عێراق و ئەمریکا دوای دانوستانەکان بگەڕێنەوە بۆ ڕێککەوتنی ساڵی 2008.
فوئاد حسێن تیشکی خستەتسەر ئەوەی کە داعش هێشتا مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی عێراق و بۆ ئەوەش وڵاتەکە پێویستی بە هاوکاری ئەمریکایە.
کۆبوونەوەکەی کازمی و بایدن 26ی ئەم مانگە لە کۆشکی سپی بەڕێوەدەچێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


