
کۆرۆنا لە عێراق
SNN
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەرێم دەڵێت: “ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا جۆری گۆڕاو (دەلتا) بەڕێژەیەکی بەرچاو لە هەڵکشاندایە، بەراورد بە چەند هەفتەی ڕابردوو ئامارەکان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیادبوون دەکەن، بەپێی پێشبینیەکانی پزیشکان و نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی کۆرۆنا تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەداهاتوودا زیاتر بەرز دەبێتەوە”.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری سلێمانی دەکات پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییەتەندروستییەکان لەسەرجەم شوێنە گشتییەکانی وەک بازاڕ و مۆڵ و کافتریا و خواردنگەکان و سەیرانگاکاندا بکەن و هەوڵبدەن بەریەککەوتن کەم بکەنەوە و ئەم ڕێنماییانەش جێبەجێ بکەن.
1. بەکارهێنانی ڤاکسین کە لە ئێستادا هەموو جۆرەکانی بەردەستن.
2. بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی ماک.
3.خۆبەدوورگرتن لە تووشبوان و ئەو هاوڵاتیانەی گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.
4.گرنگیدان بە دەست شتن و پاک و خاوێنی و خواردنی خۆراکی تەندروست و جل و بەرگ.
5.مانەوە لە ماڵەوە و دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش



