
بافڵ تاڵەبانی
SNN
بافـڵ تاڵەبانی، فەرمانی کردووە تەواوی ئەو ناسنامە ساختانەی لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەرکراوە، هەڵبوەشێندرێنەوە و هەرکەسێک بەنایاسایی سوودمەندبووبێت لە زەوی و ئۆتۆمبێل و چەک لێیدەسێندرێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەست SNN کەوتوون، بافڵ تاڵەبانی لە درێژەی چاکسازییەکانیدا بڕیاریداوە هەرکەسێک بەنایاسایی لەدەزگای دژەتیرۆر کارمەند نەبووبێت و سودمەند بووبێت لە زەوی و ئۆتۆمبێل و چەک، بۆ مەرامی شەخسی و یاساشکێنی و کڕینی وەلا ئەم ئیمتیازاتانەی پێدرابێت لێی وەردەگرێتەوە، ھەر کەسێکیش پابەندنەبێت رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو ھەنگاوە لە کاتێکدایە دەزگای دژەتیرۆر بەبڕیاری چەند کەسێک زیاتر لە 12 هەزار کەس ناسنامەی دژەتیرۆریان بۆ دروستکراوە کە بۆ مەرامی تایبەتی و چەندین کاری نایاسایی و یاساشکێنی بەکارھێنراون.
وابڕیاریشە ناسنامەی نوێ بە دیزاینێکی نوێ بۆ ھێزەکانی دژەتیرۆر دروست بکرێت و تەواوی ئەو ناسنامانە پێشتر وەربگیرێتەوە و رابگیرێت.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش



