ئاسایشی هەولێر: رووداوی تەقەکردن لە سەر رێگەی کەرکوک پەیوەندی بە گەشتیارانەوە نەبووە

هەولێر
SNN
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر رونکردنەوەیەکی لەبارەی رووداوی تەقەکردن لەسەر رێگەی ئەو شارە بۆ کەرکوک بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند: “ئەو روداوەی رویداوە هیچ پەیوەندییەکی بە گەشتیارانەوە نەبوە”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر لە رونکردنەوەیەکدا باسی لەوەکردوە: “سەبارەت بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە سۆشیال میدیا بڵاوبوەتەوە و وا باسدەکرێت کە ڕێگری لە هاتنی گەشتیارانی ناوەڕاست و خواروی عێراق کراوە، ئاگاداری هەمولایەک دەکەینەوە کە ئەم روداوە هیچ پەیوەندییەکی بە گەشتیارانەوە نەبوە”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژی هەینی ڕێکەوتی 16ی تەممووز، مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئاسایش لەسەر ڕێگای (کەرکوک- هەولێر) بە مەبەستی دەستگیرکردنی تاوانبارێکی هەڵاتو لە یاسا بەناوی (ا.ص.ا) ناچار بە تەقەکردن دەبن”.
راشیگەیاندوە: “روداوە هیچ پەیوەندییەکی بە خوشک و برا گەشتیارانەوە نەبوە و هاتنی گروپە گەشتیارییەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بە بێ گرفت بەردەوامە”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
2 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
2 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11 hours لهمهوپێش



