پارەی داخڵبوونی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانی هەرێم بۆ خاکی ئێران کەمدەکرێتەوە

مەرزی باشماخ
SNN
بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت: لە ئێستادا پێدانی ڤیزای ئێران تەنھا بۆ حاڵەتی پێویستە و دوای ئاسایی بوونەوەی هاتووچۆ چاوەڕێ دەکەن ڤیزا هەڵبگیرێت و پارەی داخڵبوونی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانیش کەمبکرێتەوە.
عەبدوڵڵا ئاكرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندیەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی و ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: “بەھۆی رێككارەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێستادا پێدانی ڤیزای ئێران بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان تەنھا بۆ حاڵەتی پێویستە، بەڵام لە ھەرێمی كوردستان دەروازەكان بەڕووی ھاتووچۆی گەشتیارانی ئێراندا كراوەیە”.
باسی لەوەشكرد: “ھەركاتێك ھاتوچۆ ئاسایی بكرێتەوە چاوەڕوان دەكەن لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە بڕیاری ھەڵگرتنی ڤیزا بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان بدرێت”.
لەبارەی رێگەنەدان بە بردنی ئوتومبێلی ھاووڵاتیانی ھەرێم بۆ خاكی ئێران وتی: “پێشتر لە رێگەی كۆمپانیاوە مۆڵەتی داخڵبوونی ئوتومبێل بۆ خاكی ئێران بە ھاووڵاتیان دەدراو بڕی 250 دۆلاریان لێوەردەگیرا ئەوە پارەیەكی زۆرە و لە ئێستادا كار بۆ ئەوە دەكرێت پارەكە كەمبكرێتەوە بۆ 100 دۆلار”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


