
نەوت
SNN
دوای ئەوەی بە هۆی بڕیارێکی ئۆپێک پڵەس لەبارەی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتەوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ کەمتر لە 70 دۆلار دابەزی، جارێکی تر رووی لەبەرزبوونەوەکردەوە و گەیشتە سەرووی 73 دۆلار.
ئەمرۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە 72 دۆلار و 14 سەنت بوو، بەڵام دواتر رووی لە بەرزبوونەوە کرد و لە ئێستادا بە زیاتر لە 73 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکاش کە لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە 70 دۆلار و 28 سەنت بوو، لە ئێستادا بە 71 دۆلار و 11 سەنتە.
لە رۆژانی رابردوودا وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک پڵەس رێککەوتنی لە سەر ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزبکەنەوە، کە پێشتر لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی بوژاندنەوەی نرخ، ئاستی بەرهەمهێنان و خستنەڕووی نەوتیان دابەزاندبوو.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش



