
SNN
بەپێی توێژینەوەیەک لە سوید دەرکەوتووە، پیاوان بە هۆی زۆر بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل زیاتر لە ژنان دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە.
لە توێژینەوەکەدا روونکراوەتەوە، پیاوان بەشی زۆری داهاتەکەیان بۆ بەنزینی ئۆتۆمبێلەکانیان تەرخان دەکەن و بە هۆی زۆر بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلیشەوە رێژەیەکی زۆر گازی ژەهراوی فڕێ دەدرێتە هەواوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل و گازە ژەهراویەکانی سەرچاوەیەکی سەرەکی پیسبوونی ژینگە و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمایە.
هەر لە توێژینەوەکەدا باس لەوەشکراوە، ژنان زیاتر داهاتەکانیان لە کڕینی پێداویستی کەلوپەل و چاودێری تەندروستی و راخەر و جل و بەرگ خەرجدەکەن، بۆیە بە پێچەوانەی پیاوانەوە کەمتر دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە.
بڵاوبوونەوەی ئەنجامەکانی ئەو توێژینەوەیە دوای ئەوەدێت کە لە رۆژانی رابردوودا یەکێتی ئەوروپا بە مەبەستی کەمکردنەوەی رێژەی فرێدانی گازە ژژەهراوییەکان و پاراستنی ژینگە چەند بڕیارێکی دەرکرد، لەوانە پەرەپێدان بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، لە بری ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە سوتەمەنی وەک بەنزین و غاز کاردەکەن.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش



