“پێویستە بۆ ماوەی دوو هەفتە یان مانگێک قەدەغەی هاتووچۆ لە دهۆک رابگەیەنرێت”

دهۆک
SNN
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك بەپێویستی دەزانێت حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە، تا مانگێك قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیەنێت، بەپێچەوانەوە بارودۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا “زۆر خراپ دەبێت”.
حەمزە رەزیكی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لەپەیامێكی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند: “ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە، تا مانگێك قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیەنێت، ڕەنگە دۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئامادەكارییە تەندروستییەكانی پەیوەست بەم بابەتە باشتر كۆنترۆڵبكرێن”.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك دەڵێت:”ئەگەر قەدەغەی هاتووچۆ ڕانەگەیەنرێت، بارودۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر خراپ دەبێت”.
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەپارێزگای دهۆك بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون كردووە و لە ئێستادا لە سەرو ڕیزبەندی زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستانەوەیە، لەڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵەتەكانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


