لە رۆژی یەکشەممەوە هەر ئۆتۆمبێلێکی رەقەم رەش و جام رەش ببینرێت 1 ملیۆن دینار سزا دەدرێت

سەرکەوت ئەحمەد
SNN
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ هەینی بە SNNی راگەیاند: لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەو لیژنەیە دەستبەکار دەبێت کە تەرخانکراوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ژمارە رەش و بێ سەرەتا و بێ بنەمان لەگەڵ ئۆتۆمبێلی جام رەش و چەکی بێ مۆڵەت، لەسەر شەقامەکان و شوێنە جیاوازەکان بازگە بۆ ئەو مەبەستە دادەرێت.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند: هەر جۆرە ئۆتۆمبێلێک کە ئەو مەرجانەی سەرەوەی تێدابێت و بکەوێتە مەفرەزەکانمانەوە کە پێکهاتوون لە پۆلیسی هاتووچۆ ئاسایش و پۆلیسی فریاکەوتن، رێکاری یاسایی پێویست لەگەڵدا دەگیرێتە بەر بەوەی کە خاوەنەکەی یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت هەروەها بەڵێننامەیەک بە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە پڕدەکرێتەوە، بەوەی کە ئەو ئۆتۆمبێلە جارێکی دیکە لەسەر شەقامەکان نەسوڕێتەوە، بەرپرسیارێتی ئەو ئۆتۆمبێلەش دەکەوێتە سەر خاوەنەکەی کە دواتر چۆن ماڵەی لەگەڵ دەکات کە دەیگەرێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی یاخود ئەو شوێنەی کە لێی کڕیوە تا چیتر لەسەر شەقامەکان جارێکی تر هاتووچۆی پێنەکرێت، بەهەمان شێوە چەکی بێ مۆڵەتیش راستەوخۆ دەستی بەسەردا دەگیرێت.
سەرکەوت ئەحمەد وتیشی” گرنگ لەوەدایە لە دوای ئەو رێکەوتەی کە دیاریکراوە بە هیچ جۆرێک ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و رەقەم رەش و جام رەش لە سلێمانیدا نەبینرێت، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی ئەمن و ئاسایشی هاووڵاتیان و شاری سلێمانیدایە”.
هەفتەی رابردوو قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک بڕیاری تایبەت بە ئەمنییەتی شاری سلێمانی دەرکرد کە بریتیبوو لە، قەدەغەی سوڕانەوەی ئۆتۆمبێلی جام رەش و رەقەم رەش و بێ بنەما، لەگەڵ چەکی بێ مۆڵەت، بۆ ئەم ئەرکەش تەواوی یەکە ئیدارییەکانی سلێمانی لە پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ راسپارد و لە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووەوە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



