ئاژانسی زانیاری: هه‌ركه‌سێك له هه‌ر پله و پایه‌یه‌كدا بووبێت تێوه‌گلابێت له كاری نایاسایی، ده‌ستگیر ده‌كرێت

SNN
ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری رایگەیاند: هه‌ركه‌سێك له هه‌ر پله و پایه‌یه‌كدا بووبێت تێوه‌گلابێت له تاوان و كاری نایاسایی، ده‌ستگیر ده‌كرێت، راپێچی به‌رده‌م یاسا ده‌كرێت و رای گشتییش له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و سزادانی ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
لە روونکردنەوەیەکدا ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری رایگەیاندوە: هه‌ندێ لایه‌ن به مه‌رامی زیان گه‌یاندن به ناوبانگی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری سه‌ر به ئاژانس، هه‌واڵی بێ بنه‌ما له‌سه‌ر ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی ئه‌م ده‌زگا تێكۆشه‌ره بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یانلكێنن به هه‌ندێك كاری نه‌كراوه‌وه.
راشیگەیاندوە: “كادر و كارمه‌ندانی ئاژانس وله ناویشیاندا پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌رده‌سته‌كانی دژه تیرۆر، قاڵبووی خه‌باتی نیشتمانی و په‌روه‌رده‌كراوی دیسپلینی سه‌ربازین. پابه‌ندن به یاسا به‌ركاره‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. له چوارچێوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ئیتیكی پیشه‌ییدا ره‌فتار ده‌كه‌ن و ته‌نها رێ پێدراون ئه‌و ئه‌رك و فه‌رمانانه جێ به‌جێ بكه‌ن كه ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری له پێناو دابین كردنی ئاسایشی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان پێیان ده‌سپێرێت”.
ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ئاماژەی بەوەشکردوە: ” به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه تیرۆر، به‌شێكه له شانازییه‌كی مێژوویی و به‌رده‌وامی گه‌لی كوردستان. به‌شدارێكی به‌هێزی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه دژ به تیرۆر، رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له سه‌رخستنی جه‌نگی جیهانیی دژ به تیرۆر و له پێناو پاراستنی دیموكراسی و ئازادی و ئارامیی و مرۆڤایه‌تی قوربانیی داوه، و به خوێنی شه‌هید و بریندار و شاره‌زایی و پشوودرێژیی ئه‌فسه‌ره‌كانی، سه‌دان نه‌به‌ردی مێژوویی پڕ شانازی بۆ گه‌له‌كه‌مان تۆمار كردووه”.
جەختیشیکردوەتەوە: “دڵنیابن رێگه ناده‌ین ناوی ئاژانس بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی هیچ كه‌سێك به‌كاربێت. به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌ین هه‌ركه‌سێك له هه‌ر پله و پایه‌یه‌كدا بووبێت تێوه‌گلابێت له تاوان و كاری نایاسایی، ده‌ستگیر ده‌كرێت، راپێچی به‌رده‌م یاسا ده‌كرێت و رای گشتییش له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و سزادانی ئاگادار ده‌كرێته‌وه”.
لە کۆتاییشدا رایگەیاندوە: ” رێكاری یاسایی ده‌گیرێته به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه بیه‌وێت به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بێ بنه‌ما، ئه‌رك و ماندوبوونی ئه‌فسه‌رانمان بخاته ژێر پرسیار، و گێره‌شێوێنی بكات تا ناو و ناوبانگیان بزڕێنێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
27 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
27 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


