
SNN
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، بە تۆمەتی بردنی دارایی گشتی سزا بەسەر پێنج بەرپرسی بیانیدا سەپێنراوە، کە یەکێکیان عێراقییە.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا پێنج بەرپرسی وڵاتانی جیاجیا بە تۆمەتی بردنی سامان و دارایی گشتی و ئەنجامدانی گەندەڵی خراونەتە لیستی سزاکانی لەندەنەوە.
بەگوێرەی بڕیارەکە سەرجەم دارایی ئەو پێنج بەرپرسە بیانییە لە بەریتانیا بلۆک دەکرێن و قەدەغەی گەشکردن بۆ ئەو وڵاتەشیان دەخرێتەسەر.
روونیشکراوەتەوە، یەکێک لەو بەرپرسانە جێگری سەرۆکی گینیایە کە بە بەهای 500 ملیۆن دۆلار کۆشکێکی لە پاریس کڕیوە و بۆ کڕینی چەند کەلوپەلێکی مایکڵ جاکسۆن گۆرانیبێژی ئەمریکیش بری 275 هەزار دۆلاری تەرخان کردووە.
دوو بەرپرسی دیکە خەڵکی کۆڵۆمیان کە لە پرۆگرامی خۆراکی فەنزوێلادا کاریان کردووە و کەسێکی تریش خەڵکی زیمبابۆیە.
هەرچی سەبارەت بە بەرپرسە عێراقییەکەشە زانیاری نەخراوەتەڕوو، تەنها ئەوە نەبێت کە بەرپرسی پێشووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


