
خنکان
SNN
رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە نوێترین راپۆرتیدا ئاشکرای دەکات، لە 10 ساڵی رابردوودا مردن بەهۆی رووداوەکانی خنکان لە سەرانسەری جیهان زیاتر لە 2.5 ملیۆن کەس بووە، ئەوەش بەو واتایە دێت لە مردن بەهۆی نەخۆشی و کەمخۆراکی و کەمی پڕۆتین و وزەوە زیاترە.
سبەی یهكشهممه (25 تەممووز) بە رۆژی خۆپاراستن لە خنکان دیاریکراوە، بەر لەو رۆژە رێکخراوی تەندروستی جیهانی راپۆرتێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە، زیاتر گەنجان و منداڵان دووچاری خنکان دەبنەوە، زیاتر لە نیوەی ئەو کەسانەی بە رووداوی خنکانەوە گیان لە دەستدەدەن تەمەنیان لە 30 ساڵ کەمترە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوە كرد، رێژەی خنکان لە ناو وڵاتە هەژارەکان و بەتایبەت وڵاتانی ئاسیا زیاترە بەراورد بە وڵاتە دەوڵەمەندەکان، روونیشی كردهوه، زیاتر لە 60%ی رووداوەکانی خنکان لە ناوچەکانی رۆژئاوای زەریای هێمن و باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا روودەدات.
لە راپۆرتەکەی رێکخراوی تەندروستی جیهاندا هاتووە، مردن لە زۆربەی ئاماری وڵاتان بە خنکان تۆمار نەکراون، بۆیە پێشبینی دەکەن مردن بەهۆی خنکانەوە زیاتر بێت لەو ژمارەیەی بڵاوکراوەتەوە.’
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8 hours لهمهوپێش



