
پشکنینی کۆرۆنا
SNN
جۆرى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا کە بە دەلتا ناسراوە بە شێوەیى خێرا بڵاودەبێتەوە و پزیشکانى پسپۆریش دەڵێت”ئەم جۆرە ڤایرۆسە ئەگەرى مردنى تێدا بەرزە و کەسى توشبوو نیشانەکانى بە قورسى تێدا دەردەکەوێت”.
د. سامان فەیلى، پزیشکى پایە بڵندى هەناوى لە لێدوانێکیدا بۆ SNN ڕایگەیاند :”جۆرى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا-دەلتا بەشێوەیەکى خێرا لە نێو هاووڵاتیاندا بڵاودەبێتەوە نیشانەکانى ئەم جۆرە ڤایرۆسە نوێیە هاوشێوەیەى ئەنفلۆنزایە و زیاتر بە سەر ئێشە و کۆکە و سنگ توند بوون دەست پێدەکات، کە دواتریش نیشانەکانى دیکەى کۆرۆنا کۆنەکە لە کەسى تووشبوودا دەردەکەوێت”.
وتیشى”جیاوازى ئەم ڤایرۆسە ئەوە هەموو تەمەنێک ئەگەرى تووشبوونى هەیە و ڕێژەى مردن تێدا بەرزە چونکە کەسى تووشبوو زۆر بە قورسى نیشانەکانى تێدا دەردەکەوێت، بە پێچەوانەوە لە ڤایرۆسە کۆنەکەدا زیاتر کەسانى بە تەمەن تووش دەبوون درەنگتر نیشانەى لەسەر دەردەکەوت”.
هاوکات داوا لە هاووڵاتیان دەکەم”بۆ ئەوەى پارێزراوبن لە کۆرۆنا و جۆرەکانى ڤایرۆسەکە پێویستە ڤاکسین بە کاربهێنن و دروبکەونەوە لە قەرەباڵەغى و زۆر تێکەڵاوى دروست نەکەن، چونکە نەخۆشخانەکانى سلێمانى لە ئێستادا پڕبوون لە نەخۆش و بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانیش چەند نەخۆشخانەیەکى دیکەى ئامادە کردووە بۆ تووشبووان کە بە ئەگەرێکى زۆرەوە ڕێژەى تووشبوون لە ڕۆژانى داهاتوو زیاد دەکات”.
جۆریى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا کە بە (دەلتا) ناسراوە زۆر بە خێراى بڵاودەبێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە لیژنەى باڵاى ڕووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان لەم هەفتەیەدا کۆببنەوە و بڕیار و ڕینمایى نوێ دەربکەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


