لوتکە: نوسینگەی قوباد تاڵەبانی بۆ رزگارکردنی کۆچبەرە بێسەروشوێنەکان ئامادەی هاوکاریمانە

0
1462

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا لەكۆی 45 كەسی ناو یەخستە نوقبووەكەی دورگەی كریتی یۆنان 10 كەسیان بێسەروشوێنن كە حەوت پەنابەریان كوردن و خەڵكی شارەجیاوازەكانی هەرێمی كوردستانن، هاوكات نوسینەی قوباد تاڵەبانی ئامادەیی خۆی بۆ هەر هاوكارییەك بۆ ڕزگاربووانی یەختەكە و بەدواداچوونی زیاتر دەربڕیوە.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی دواین بەدواداچوونەكانەكانمان لەبارەی چارەنوسی ئەو پەنابەرانەی كە لەناو یەختێك لە نزیك دورگەی (كریتی) یۆنان ڕزگاریان بووە و ژمارەیەكیشیان نادیارە، تا ئێستا بەردواداچوونەكانمان بەردەوامی هەیە و خۆشبەختانە تا ئێستا تواندراوە 17 پەنابەریان ڕزگار بكرێن كە خەڵكی هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكرد: هەر لەو ڕووداوەدا تا ئێستا 10 پەنابەری دیكە چارەنوسیان دیار نییە، ڕزگاریان بووە، كە دوان لەو پەنابەرانە خەڵكی وڵاتی میسر و یەكێكیشیان كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە هاوكات حەوت کۆچبەریشیان خەڵكی شارەجیاوازەكانی هەرێمی كوردستانن و تا ئێستاش تەنها بەڵگەی چوار لەو بێسەروشوێنانە لەلایەن كەسوكاریانەوە ئاراستەی دەزگاكەمان كراوە، داواش دەكەین ئەوانەی چارەنوسیان نادیارە پەیوەندیمان پێوە بكەن بۆ ئەوەی بەدواداچونیان بۆ بكەین.

سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆكاروباری ئاوارە و پەنابەران جەختی لەوەشكردەوە، نوسینگەی قوباد تالەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی خۆیان دەربڕیوە بەمەبەستی هاوكاری و كارئاسانی بۆ ڕزگاربووانی ڕووداوەكە و هەروەها فشاركردن بۆ بەدواداچوونی زیاتر لەسەر بێسەروشوێن بووەكانی ئەو ڕووداوە.

لەلایەکی دیکەوە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی کوردستان بڵاویکردەوە “ئەو پەنابەرانەی کە لەمەترسی خنکان رزگاکران لەئێستادا لە دورگەی ئیراپیترا راگیراون لەژیر چاودیریدان وپۆلیس ڕێگا بە دیداریان نادات”

ئەوەشی سەبارەت بە لیستی ئەو کۆچبەرانەی نادیارن وت”پێیان ڕاگەیاندویین تەرمی ٧ کۆچبەر گەیشتووەتە نەخۆشخانەی دوورگەی کریت “
Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this