پارتی و پەکەکە یەکتر بە هۆکاری تەقەکردن لە مەتینا تۆمەتبار دەکەن

SNN
میدیاکانی پارتی باس لەوەدەکەن هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە چیای مەتینا تەقەیان لە هێزەکانی پێشمەرگە کردوە، لەبەرامبەردا میدیاکانی پەکەکە باس لەوە دەکەن، هێزەکانی پارتی بەرەو ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی گەریلا جوڵەیان کردووە.
میدیاکانی پارتی لە زاری فهریق جهمال محەمەد، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویان کردوەتەوە، ئهمرۆ چهكدارانی پهكهكه له چیای مهتین تهقهیان له هێزهكانی پێشمهرگه كردوە، لە کاتێکدا پێشمەرگە لە ئەرکی خۆیدا بووە.
راشیگەیاندوە: تەقەکردنەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتەوە.
لای خۆیەوە بەپێی راگەیەنراوێکی هێزی پاراستنی گەل (هەپەگە) کە لە میدیاکانی پەکەکەدا بڵاوکراوەتەوە هاتووە، لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گردی چارچەل لە مەتینا هێزەکانی پارتی بەرەو ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆلی گەریلا جوڵاون و دوای ئەوەی گرژییەکی کورت دروستبوو، هێزەکانی پارتی چەکی قورسیان تەقاندووە و لەئەنجامدا ئاگرکەوتوەتەوە”.
هەپەگە هۆکاری رووداوەکە بۆ جموجۆڵەکانی 4ی حوزەیرانی ئەمساڵی هێزەکانی پارتی دەگەڕێنێتەوە، بەتایبەتی دوای جێگیربوونیان لە چەند ناوچەیەکی مەتینا کە نزیکە لە بنکەکانی پەکەکەوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش



