“ئەمساڵ لە هەولێر زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان کراوە”

SNN
رێکخراوێکی ناحکومی لە راپۆرتێکیدا ئامارەکانی پێشێلکاری بەرامبەر بە ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەنووسان دەخاتەڕوو و باس لەوەشدەکات ئەمساڵ لە هەولێر زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر بە میدیاکاران ئەنجامدراوە، بەراورد بە هەر جێگەیەکی دیکەی هەرێم.
بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی ئاشتی و ئازادی، پێشێلکارییەکان بەمجۆرەبوون: ” پارێزگای هەولێر (35) کەیس، پارێزگای سلێمانی (17) کەیس، پارێزگای دهۆک (16) کەیس، پارێزگای هەڵەبجە (1) کەیس و (2) کەیسی پێشێلکارییش لە شەنگال تۆمار کراوە”.
هەرچی پەیوەندی بە جۆری پێشێلکارییەکانەوە هەبێت، زۆرترین کەیسی پێشێلکاریی خۆی لە ڕێگریی لە ڕووماڵی میدیایی دەبینێتەوە کە لەسەر ئاستی هەرێم (39) کەیسی تێدا تۆمار کراوە، پاشان دەستبەسەرکردن (15) کەیس، زیندانینکردن (8) کەیس، لێدان و هەڕەشە و سوکایەتی (5) کەیس و هەڕەشە و بڕیاری دەستگیرکردنیش (4) کەیسی تێدا تۆمار کراوە.
دەشڵێت ئەمساڵ لە سلێمانی هیچ کەس لەسەر کاری میدیایی دەستگیرنەکراوە، لە دهۆک زۆرترین حاڵەتی زیندانیکردنی میدیاکاران هەبووە کە حەوت کەیسبوون، هاوکات 26 کەسیش لە هەولێر رێگرییان لێکراوە روماڵی رووداوەکان بکەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


