
موستەفا کازمی
SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە، مستەفا کازکی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا، بەغدای پایتەختی بەجێھێشت و بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئەمریکا ماوەی چەند رۆژێک دەخایەنێت کە لە میانیدا پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا لە بوارە جیاجیاکاندا و پرسە دووقۆڵییەکان کە جێگەی بایەخی ھاوبەشی ھەردوولان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
بەپێی راگەیەنراوەکە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەرلەوەی بەرەو ئەمریکا بەڕێبکەوێت رایگەیاندووە، سەردانەکەی لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی عێراق ئەنجام دەدات بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا کە لەسەر بنەمای رێزگرتن و ھاریکاری دووقۆڵیی لە بوارە جیاجیاکاندا بنیاتنراوە.
ھەروەھا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە مستەفا کازمی باسی لەو ھەوڵە دوورودرێژانە کردووە کە لە میانی دانیشتنەکانی گفتۆگۆی ستراتیجیی بۆ رێکخستنی پەیوەندی ئەمنیی لەنێوان ھەردوو وڵات لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نیشتمانیی عێراق دروان.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
45 mins لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
1 hour لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
45 mins لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
1 hour لهمهوپێش



