دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی ناوچەی سەدری بەغدا راگەیەندرا

0
1204

SNN

ئەمڕۆ یەکشەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، دانپێدانانی تۆمەتبارانی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ناوچەی سەدری لە بەغدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “ئەو تۆمەتبارانە سەر بە دوو تۆڕی تیرۆریستین کە پلانیان داڕشتبوو بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەی زیاتر لە رۆژانی جەژندا”

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکان لە وەزارەتی ناوخۆ دوو تۆڕی تیرۆریستی لە کەرکوک و ئەنبار دەستگیر کرد کە لە 19ی ئەم مانگەدا تەقینەوەکەی ناوچەی سەدریان ئەنجامدا، هەروەها پلانیان داڕشتبوو بۆ پاڵپشتیکردنی ئەنجامدەرانی ئەو تەقینەوە بۆ ئەوەی تەقینەوەی زیاتر لە ناوچەی باب ئەلشەرقی و چەند ناوچەیەکی دیکە لە بەغدا و پارێزگاکان ئەنجامبدەن لە چوارچێوەی بەناو هێرشی جەژن بۆ بەئامانجکردنی خەڵکی بێتاوان و ئارام، بەڵام ئاژانسەکە توانی شکست بە پلانەکانیان بهێنێ و رەوانەی دادگەیان بکات بۆ ئەوەی بە سزای دادپەروەرانە بگەن، هەردوو تۆڕە تیرۆریستییەکە وەکو شانەی ئەمنی رایگەیاندووە، لە پێنج کەس پێکهاتوون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، سێشەممەی رابردوو 20/7/2021، رایگەیاند: تەقینەوەکەی شەوی رابردوو خۆکوژێکی تیرۆریست بە پشتێنەی بۆمبڕێژکراو ئەنجامیداوە و بووە هۆی شەهیدبوونی 30 هاووڵاتی و برینداربوونی زیاتر لە 50 کەسی دیکە”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this