مستەفا کازمی: چیتر پێویستمان بە هێزی شەڕکەری ئەمریکا نییە

مستەفا کازمی، وێنە: AP
SNN
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: وڵاتەکە چیتر پێویستی بە هێزی شەڕکەری ئەمریکی نییە بۆ شەڕکردن لە دژی داعش، بەڵام کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسەر گفتوگۆ ستراتیژییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا بەندە کە لەم هەفتەیەدا بەڕێوەدەچێت.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆسیەیتد پرێس رایگەیاند: داوا لە ئەمریکا دەکەین کە مەشق و راهێنان و هاوکارییە هەواڵگرییەکانی بەردەوام بێت، بەڵام پێویستمان بە هیچ هێزێکی شەڕکەری بیانی لە خاکی عێراق نەماوە، سوپای عێراق لەتوانایدایە بەرگری لە وڵاتەکە بکات بەبێ بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان.
کازمی وتی “لە ماوەی رابردوودا توانای سوپاکەمان لە شەڕی دژ بە داعش سەلماندووە”.
ئەسۆسیەیتد پرێس ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەری هەیە وادەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق بگاتە کۆتایی ئەمساڵ.
ئەمریکا لە دەوروبەری دوو هەزار و 500 راوێژکاری سەربازی لە خاکی عێراق هەیە، پرسی مانەوەی ئەو هێزانە لە عێراق تا ئێستا، بووەتە جێگەی نیگەرانی هێزەکانی حەشدی شەعبی، بەتایبەت ئەو هێزانەی کە نزیکن لە ئێرانەوە، هۆشداری هێرشی زیاتر بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا دەدەن.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش



