فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق: بەڵگەنامەی وەرگرتنی ڤاکسین دەکرێتە مەرج بۆ گەشتکردن

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراقی
SNN
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە پێویستە ئەو هاووڵاتیانەی بە نیازی گەشتن بۆ دەرەوەی عێراق، بەڵگەنامەی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنایان پێبێت.
لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی کراوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق رایگەیاندوە: پێویستە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە هەر هاووڵاتییەک، کە نیازی گەشتی دەرەوەی هەیە، بەڵگەنامەی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنای پێبێت.
راشیگەیاندوە: جیا لەو بەڵگەنامەیە دەبێت گەشتیار سەرجەم ئەو پێداویستیانەشی، کە لەلایەن ئەو وڵاتەی گەشتی بۆ دەکات داواکراون.
هەر لەو نوسراوەدا هاتووە، بڕیارەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە بە هۆی رەوشی تەندروستییەوە ناتوانن ڤاکسین وەربگرن، یان ئەو کەسانەی لە سێ مانگی رابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون، بەو مەرجەی راپۆرتی لیژنەی پزیشکی رێگەپێدراویان هەبێت و پێش گەشتەکەشیان پێویستە ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنایان پێبێت.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


