
مەرزی پەروێزخان
SNN
بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند: “بەراورد بە ساڵی رابردوو، ئەمساڵ جووڵەی بازرگانی زۆر زیادیکردووە بە شێوەیەک لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا دوو ھەزار و800 مامەڵەی بازرگانی کراوە”.
نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی ھەرێم بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاند: “ئێمە ھەموو ئاسانکارییەک بۆ بازرگانان دەکەین بۆ کاری بازرگانی لە رووی رۆتین و ھەموو کارەکانی دیکەوە، بۆیە لە ھەر شوێنێک کاریان پێمان ھەبێت، بۆیان جێبەجێ دەکەین.”
ئەوەشی خستەڕوو: “ئەمساڵ مامەڵەی بازرگانی بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر جیاوازیی ھەیە و زیادیکردووە”.
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانی ھەرێم ئاماژەی بەوەشدا: “لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی رابردوودا دوو ھەزار و 500 مامەڵە لە بواری بازرگانیدا کراوە، بەڵام ئەمساڵ دوو ھەزار و 800 مامەڵەی بازرگانی کراوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بەراورد بە ساڵی رابردوو 300 مامەڵە جیاوازیی ھەیە”.
دەشڵێت “ئەو ژمارەیەش ئاماژەیەکی دڵخۆشکەرە کە جووڵەی بازرگانی لە زیادبووندایە”.
نەوزاد کامیل لە بارەی جیاوازی هەناردەکردن و هاوردەکردنی کاڵاوە باسی لەوەشکرد: “مامەڵەی ھەناردەمان کەمە و تەنھا ھاوردەمان زۆرە و ئەوەی ھەناردە رەنگە نزیکەی 50 مامەڵە کرابێت ئەویش چەند جۆرێکی مامەڵەی بازرگانییە کە کەلوپەلی ناوخۆ ھەناردەی دەرەوە کراون.”
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


