سەرۆکی وڵات بە ئەنجامدانی کودەتا تۆمەتباردەکرێت

0
978

SNN

لە پێشهاتێکی چاوەڕوان نەکراودا و لەدوای یەک رۆژ لە خۆپیشاندانی ناڕەزایی هاووڵاتیانی تونس دژ بە خراپی رەوشی دارایی وڵاتەکە، سەرۆکی توند پەرلەمانی وڵاتەکەی سڕکرد و سەرۆکی حکومەتیشی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

ئەم کارەی کە قەیس سەعید سەرۆکی تونس ئەنجامیدا، لەلایەن چاودێران و سەرۆکی پەرلەمانەوە بە “کودەتا” وەسفدەکرێت و پرسی دیموکراسیەت لەو وڵاتە خراوەتەژێر پرسیارەوە.

قەیس سەعید لەوبارەیەوە وتوویەتی کە ئەو دەسەڵاتەکانی سەرۆکی حکومەت جێبەجێ دەکات و بۆ ئەوەش سوود لە هاوکارییەکانی سەرۆکوەزیرانێکی نوێ دەبینێت.

ناوبراو لە درێژەی وتارەکەیدا وتی: “زۆرێک لە هاووڵاتیان لەلایەن کەسانی خیانەتکار و دووڕوو فریودراون و مافەکانیان لێزەوتکراوە”، هۆشداریشیدایە نەیارەکانی بەوەی “هەر تەقەیەک برێت هێزە چەکدارەکانی وڵات بە گولە وەڵام دەدەنەوە”.

سەبارەت بە سڕکردنی پەرلەمانیش وتیی “ئەو کارەم بە تەواوی دەستوورییە”.

ڕاشد غەنوشی سەرۆکی پەرلەمانی تونس و بزوتنەوەی نەهزە وتی: سەرۆک قەیس سەعید کودەتای بەسەر شۆڕش و دەستوردا کرد، گەلی تونس و لایەنگرانی نەهزە بەرگری لە شۆڕشەکە دەکەن.

ئەمەش دوای رۆژێک دێت لە خۆپیشاندانێکی چەند هەزار کەسی لە شارەکانی تونس دژ بە قەیرانی ئابووری وڵاتەکە کە بەهۆی کۆرۆناوە لاوازبووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this