دوای زیاتر لە ساڵێك راگیرانی گەشتی ڕاستەوخۆی سلێمانی-لەندەن دەستیپێكردەوە

0
1063

SNN-عەلی حەمەسەعید
لەچوارچێوەی فراوانبوونی گەشتەڕاستەوخۆكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەگەڵ وڵاتانی دیكەی جیهان و زیاتر كردنەوەی كردنەوەی سلێمانی بەڕووی جیهاندا، دوای ساڵێك لە ڕاگیرانی گەشتە ڕاستەوخۆكانی نێوان سلێمانی لەندەن دەستپێكردەوە، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەولەتی سلێمانیش ئاماژە بەوەدەكات گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی فراوان بوونی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینین.

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەSNNی راگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵەكانمان بۆ فراوانتر كردنی گەشتە ڕاستەوخۆكانی ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی فڕۆكەوانی عێراقی دوای ئەوەی ماوەی ساڵێكە بەهۆی گرتنەبەری ڕێكارەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دوێنێ‌ یەكەم گەشتی ڕاستەوخۆی هێڵی ئاسمانی عێراق لەڕێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە بۆ قڕۆكەخانەی لەندەن ئەنجامدرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەمەودوا هەفتانە گەشتێكی ڕاستەوخۆی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی لەندەن ئەنجام دەدرێت، ئەمەش هەنگاوێكی گرنگە و بە ئاراستەی زیاتر فراوانكردنی گەشتە ڕاستەوخۆكانی فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی لەگەڵ وڵاتانی دیكەی جیهان.

بەرێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، هێڵی ئاسمانیی عێراقی سەرقاڵی فراوانكردنی زیاتری گەشتە ئاسمانییەكانییەتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییە بۆ وڵاتانی ئەوروپا،هەر لەو چوارچێوەیەشدا لە ماوەی رابردوودا گەشتەكانی سلێمانی بۆ دۆسڵدۆرف و فرانكفۆرتی ئەڵمانیا دەستیپێكرد كە هەفتانە گەشتێك بۆ هەر یەكێك لەو شارانە راستەوخۆ ئەنجام دەدرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this