وەزارەتی بازرگانی عێراق: بايەخ دەدەين بە دۆسيەی خۆراکی مانگانە

SNN
وەزارەتى بازرگانى عێراق رایگەیاند: “لەماوەى دوو هەفتە سەرکەوتوو بوون لە دابەشکردنى خۆراک بەسەر 60%ى دانیشتوانى شارەکاندا لەنێویاندا بەغدا و چەند پارێزگایەکى ترى عێراق”.
محەمەد حەنون، وتەبێژى وەزارەتى بازرگانى عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق رایگەیاند: “وەزارەتەکەمان بایەخى لەپێشینە دەدات بە دۆسیەى خۆراکى مانگانەى هاووڵاتیان کە خەڵکێکى زۆر پشتیان پێ بەستووە بۆ خۆراکى مانگانەیان “.
وتوشیەتى “پڕۆژەى سەبەتەی خۆراکى بۆ بەرەو پێشبردن و هەروەها پتەوکردنە لەپێناو گەرەنتى بەردەوامى دابەشکردنى بەشە خۆراکى مانگانە بەتایبەت دواى زیادکردنى چەند خۆراکێکى نوێ”.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد: “ئەو خۆراکانەى کە لەچوارچێوەى سەبەتەکەدا دابەش دەکرێن برنج و شەکر و زەیت و پاقلەمەنی و دۆشاوى تەماتەیە”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش



