نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماری قوربانیانی مەدەنی شەڕ لە ئەفغانستان بڵاو دەکاتەوە

SNN
لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە پێنج هەزار مەدەنی لە ئەفغانستان بوونە قوربانی شەڕ و پێکدادانەکان و زۆرترینیشیان لە لایەن تالیبانەوە کراونەتە ئامانج.
نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەفغانستان ئامارێکی شەڕ و توندوتیژییەکانی ئەو وڵاتەی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەزار و 659 هاوڵاتی مەدەنی لەو وڵاتە كوژراون و سێ هەزار و 254 كەسیش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو قوربانیانی مەدەنی شەڕ لە ئەفغانستان بە رێژەی 47٪ زیادیان کردوە.
وەک لە راپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە: 39٪ی قوربانیان لە لایەن تالیبانەوە کراونەتە ئامانج و 2٪ لە لایەن هێزەکانی سەر بە حکومەتی ئەفغانستانەوە پێکراون و ئەوانی دیکە لە ئەنجامی هێرشی گروپە بەرهەڵستکارەکانی دیکەی حکومەتی ئەفغانستان و چەکدارانی داعشەوە بوونە قوربانی.
نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاندوە، لە دوای مانگی ئایارەوە کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان دەستیپێکردووە، ژمارەی قوربانیانی مەدەنی زیاتر بەرزبووەتەوە.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1 hour لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1 hour لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10 hours لهمهوپێش



