نەجەف.. تەقینەوە لە بنکەیەکی حەشدی شەعبی سێ برینداری لێکەوتەوە

SNN
لە نەجەف تەقینەوە لە بنکەیەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی روویدا و بە هۆیەوە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی ئاگری گرت و سێ چەکداریش برینداربوون.
لەوبارەوە فەرماندەیی کەتیبەکانی ئیمام عەلی سەر بە لیوای دووی حەشدی شەعبی رایگەیاند: “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوە لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی بنکەی دیوک لە رۆژئاوای نەجەف روویداوە، کە سەر بە هێزەکانیانە”.
راشیگەیاند، بە هۆی ئەو تەقینەوەیەوە سێ چەکداریان برینداربوون و لیژنەیەکی تایبەتمەند لێکۆڵینەوە لەو تەقینەوەیە دەکات.
فەرماندەییەکە پێشتر رایگەیاندبوو، تەقینەوەکە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بووە، بەڵام دواتر لەو بانگەشەیەی پاشگەز بووەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


