ئەمریکا بۆ بانکی ناوەندی عێراق ” هیچ کەسێک ناتوانێت پارەی عێڕاق بلۆک بکات”

بانکی ناوەندی عێراق
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دڵنیای ئەوەی بە بانکی ناوەندی عێراق داوە، کە پارەکانی عێراق پارێزبەندی تایبەتی ئەمریکای لەسەرە و کەس ناتوانێت بلۆکیان بکات، لە هەر بانکێکی جیهاندا بێت.
لە راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی عێراق ئەوەی روونکردەوە، کە ئەمریکا ئەوەی پێ راگەیەیاندووین کە تەواوی دراوە قورس و بیانییەکانی عێراق، جا لە بانکی ناوەندی بێت یاخود لە بانکەکانی سویسرا، پارێزبەندی تایبەتی لەسەرە و هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت دەستیان بەسەردا بگرێت یاخود بلۆکیان بکات، لە سەردانەکەی کازمی و شاندی یاوەری عێراق بۆ واشنتۆن بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی عێراقیشیان لەگەڵدابووە و ئەو پەیامەیان لە ئەمریکا پێ راگەیاندووە.
حکومەتی عێراق لە ماوەکانی رابردوودا بەردەوام بوو لە هەوڵی کەمکردنەوەی ئەو قەرز و پارە بلۆکراوانەی عێراق کە هی رژێمی پێشووی عێراق و سەدام حسێن بوو، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵی ئەوەی دا کە ئەو قەرزانەی رێژێمی پێشووی عێراق بەهۆی شەرو داگیرکاری و کڕینی چەکەوە هێنابوویە سەر وڵاتەکەی و بەهاکەی 120 ملیار دۆلار بوو کەمبکرێتەوە، بۆیە بە یاسایەکی تایبەتی لەلایەن ئەمریکاوە ئاماژە بەوە کرا کە ئەو یەدەگی پارە قورسەی کە عێراق هەیەتی لەگەڵ ئاڵتوون، هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت بلۆکی بکات یاخود دەستی بەسەردا بگرێت بە هەر جۆرە بیانوویەک بێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش



