
سیروان محەمەد
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لابردنی لێبڕینی مووچە كاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر بووژانەوەی جوڵەی بازاڕ و باشتركردنی دۆخ و گوزەرانی هاووڵاتیان، بەڵام بەمەرجێك ئەم لێبڕینە كاتی نەبێت و حكومەت بەردەوام بێت لەدابەشكدنی مووچە لەكاتی خۆیدا بە بێلێبڕین.
سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: هەر بڕیارێكی حكومەت كە پەیوەندی بە باشتركردنی گوزەرانی هاووڵاتیانەوە هەبێت ڕاستەوخۆ كاریگەری لە جوڵەی بازرگانی و جموجوڵی كڕین و فرۆشتنیش دەكات لە بازاڕ، بۆیە بڕیاری نەهێشتنی لێبڕینی مووچە ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر زیاد بوونی جوڵەی بازاڕ دەبێت چونكە هاووڵاتیان بڕێكی زیاتر پارە دەچێتە گیرفانیانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاتێك گرنگی ئەم بڕیارە زیاتر دەردەكەوێت كە ئەم بابەتە تەنها بۆ مانگێك نەبێت بەڵكوو حكومەت بەردەوام بێت لە دابەشكردنی مووچە لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا و دڵنیایش بداتە هاووڵاتیان كە مووچە بە بێ لێبڕین دابەشدەكرێت ئەمە وا لە هاووڵاتیان و مووچە خۆران دەكات جۆرێك لە دڵنیایان بۆ دروست ببێت لە كڕینی پێداوستییەكانیان.
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی لابردنی لێبڕینی مووچە تاڕادەیەك كاریگەریشی دەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی موڵك و زەوی و زار بەڵام ئەم بابەتە تاڕادەیەك ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە دۆخی سیاسییەوە هەیە ئەگەر دۆخی سیاسی ئارام و جێگیربیت نرخی زەوی و زاریش بەرز دەبێتەوە ئەمە لە هەموو دنیا بەوجۆرەیە.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5 hours لهمهوپێش



