وەرگرتنی ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا و ژه‌می دووه‌میش فایزه‌ر پێکەوە ئاستی به‌رگری جەستە به‌رزده‌كاته‌وه

ڤاکسین
SNN
له توێژنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، ژه‌مێكی ئه‌سترازینیكا و ژه‌مێكی فایزه‌ر شه‌ش ئه‌وه‌نده زیاتر ئاستی به‌رگری به رامبه‌ر به ڤایزه‌ر به‌رز ده‌كاته‌وه، به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی به دوو ژه‌می ئه‌سترازینیكا كوتراون.
499 كارمه‌ندی ته‌ندروستی به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردووه، 200 كه‌سیان هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی فایزه‌ریان وه‌رگرتووه، 199 كه‌سی دیكه‌ش هه‌ردوو ژه‌می ئه‌سترازینیكایان پێدراوه، به‌ڵام 100 كه‌سیش ژه‌مێك ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا و له ژه‌می دووه‌مدا به ڤاكسینی فایزه‌ر كوتراون.
له توێژنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رجه‌میان تهنۆچهكهی به‌رگیان به‌رزبووه‌ته‌وه، كه رێگری له‌وه ده‌كات، خانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆی كۆپی بكاته‌وه.
ئه‌وش ئاشكرا كراوه، رێژه‌ی ته‌نۆچكه‌ی به‌رگری له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی دوو ژه‌می جیاوازیانی ڤاكسینی كۆرۆنایان پێدراوه، هاوشێوه‌ی ئه‌و كه‌سانه بووه، كه به هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی فایزه‌ر كوتراون.
مانگی رابردووش له توێژنه‌وه‌یه‌كی دیكه له به‌ریتانیا، كه له‌سه‌ر هه‌مان دوو ژه‌می جیاوازی كۆرۆنا كراوه، ده‌ركه‌وتووه، ئه‌نجامه‌كان هاوشێوه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی كۆرۆیای باشوور بووه.
چه‌ند وڵاتێك ڤاكسینی ئه‌سترازینیكایان وه‌ستاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌وه هه‌بووه، كه ئه‌وانه‌ی به ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا كوترابوون، هه‌ندێك حاڵه‌تی مه‌ینی خوێن تۆمار كراوه، ئه‌م توێژنه‌وه‌یه‌ش ده‌بێته پاڵپشتی ئه‌وانه‌ی یه‌ك ژه‌می ئه‌سترازینیكایان وه‌رگرتووه، ده‌كرێت ژه‌می دووه‌م به ڤاكسینی كۆرۆنا له جۆری فایزه‌ر بكوترێن.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش



