سعودیە بە مەرجی وەرگرتنی ڤاکسینە پەسەندکراوەکان رێگە بە گەشتی عومرە دەدات

حەج
SNN
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند: لە مانگی داهاتووەوە رێگە بە گەشتی عومرە دەدرێت، ئەوەش بە مەرجی وەرگرتنی ڤاکسین.
ھاشم سەعید، بریکاری وەزارەتی حەج و عومرە لە سعوودیە، لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: “گەشتەکانی عومرە لە دەرەوەی وڵاتەوە لە رێککەوتی 10ی ئاب (سەرەتای مانگی موحەڕەم)وە دەست پێ دەکات”.
ئاماژەی بەوەش کرد کە وەرزی عومرە دەستی پێ کردووە و رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێ دەکرێن و ئەو عومرەکارانەی کە لە دەرەوەی وڵاتەوە دێن، مەرجی وەرگرتنی ڤاکسینيان بۆ دانراوە.
بریکاری وەزارەتی حەج و عومرە لە سعوودیە ئەوەشی وەبیرھێنایەوە کە پێشتر ئەم مەرجەیان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بۆ سەردانیکردنی مزگەوتی پیرۆز لە مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر لە مەدینە داناوە و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ئەو ڤاکسينەى كە وەرگیراوە لەلایەن عومرەکارانەوە، ھەمان ئەو ڤاکسینە بێت کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی سعوودیەوە پەسەندکراوە.
ھاشم سەعید ئەوەشی خستەڕوو کە رۆژانە 20 ھەزار عومرەکار قبوڵدەکەن.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش



