کۆچی نێودەوڵەتی: مردنی کۆچبەران لە دەریای سپیی ناوەڕاست دوو هێندە زیادی کردوە

SNN
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئامارەکانی مردنی کۆچبەران لە سەر رێگەی گەیشتن بە ئەوروپا لە رێگەی دەریای ناوەڕاست بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو بۆ دوو هێندە زیادی کردووە.
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەزار و 146 کۆچبەر لەر دەریای سپیی ناوەڕاستدا خنکاون، ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵی رابردوو 513 کۆچبەر لەو رێگایە گیانیان لەدەستدابوو.
رێکخراوەکە وڵاتانی ئەوروپیشی بە کەمتەرخەمی لە رزگارکردنی کۆچبەران تۆمەتبار کردووە، بەتایبەتی کە لە ساڵی 2019ەوە گەڕانی کەشتییەکانی فریاکەوتنیان لە دەریای سپیی ناوەڕاست راگرتووە.
لەبەشێکی تری راپۆرتەکەیدا رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی هێمای بۆ ئەوەکردووە، کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 15 هەزار و 300 کۆچبەر گەڕێنراونەتەوە بۆ لیبیا، ئەمەش سێ هێندەی ئامارەکانی نیوەی یەکەمی ساڵی رابردووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


