جەبار یاوەر: گۆڕینی ئەرکی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق پشتیوانی دەبێت بۆ پێشمه‌رگه

SNN
ئەمينداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رايگەياند: “کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئەمريکا ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی که کراوه ته‌نها په‌یوه‌سته به‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا ئه‌رکه‌کانیان ده‌گۆڕێت له ئه‌رکی (قتالی- شه‌ڕکردنه‌وه) بۆ ئه‌رکی ڕاوێژکاری و مه‌شق پێکردن و پشتیوانی هێزه‌کانی عێراق له‌ڕووی لۆجیستی و له‌ڕووی ئاسمانی و هه‌واڵگیرییه‌وه”.
جەبار ياوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە دەنگی ئەمريکای راگەياندووە: “بێگومان بوونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانیش به‌گشتی له عێراقدا پشتیوانیه‌کی گه‌وره‌یه بۆ هێزه‌کانی حکومه‌تی فیدڕاڵی عێراق و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ش بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش چونکه هه‌تا ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر عێراق و له‌سه‌ر ناوچه‌که و جیهان به‌شێوازێکی گشتی”.
دەشڵێت “هه‌تا ئێستا هه‌م هێزه‌کانی عێراق به‌شێوازێکی گشتی هه‌م هێزه‌کانی پێشمه‌رگه پێوێستیان به مه‌شقێکی به‌رده‌وام هه‌یه له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بواری مه‌شقی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان پێویستییان به هاوکاری ئه‌و شاره‌زاییانه هه‌یه له‌بواره‌کانی لۆجیستی و له‌بواره‌کانی پشتیوانی ئاسمانی و له بواره‌کانی پێدانی زانیاری هه‌واڵگری و چاودێریکردنی جموجۆڵه‌کانی تیرۆریستانی داعش”.
سەبارەت بە بێدەنگی لەسەر هێرشەکانی هەولێرجەبار ياوەر باسی لەوەکردووە: “وه‌کو بێده‌نگی، بێدەنگی نه‌کراوه به‌ڵکو له‌کاتی هه‌ر هێرشێک له‌و جۆره بۆسه‌ر ئامانجه‌کانیان بۆسه‌ر پێگه‌کانی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان یان نێرده دیبلۆماسیه‌کان که کراوه له عێراق یان له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و عێراق، ده‌ستبه‌جێ یه‌کسه‌ر لیژنه‌ی هاوبه‌ش دروستبووه له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی فیدڕاڵی عێراق بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌وه‌ی ئه‌م هێرشه چۆن ئه‌نجامدراوه و کێ ئه‌نجامی داوه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


