بوونی یەك كەسی بڕیاردەر لە هەر حزبێكدا پێویستییەكی هەنووكەییە،ناكرێت لە حزبێكدا چەند بڕیاردەرهەبن

مەشخەڵ کەوڵۆسی
SNN-عەلی حمە سەعید
بە بۆچوونی نوسران و چاودێرانی سیاسی بۆ ئەوەی هەر حزبێك بتوانێت بە باشی كارەكانی بەڕێوە ببات و سەركەوتوو بێت لە بڕیارەكانی و هاوكات خەرجی و داهاتەكانی بە هەدەر نەڕوات، وابشترە یەك كەس ئەم ئەركە بگرێتە ئەستۆ، چونك ناكرێت لە هەر حزبێکدا چەند بڕیاردەرهەبن كە هەمووشیان پێچەوانەی یەكتربن.
مەشخەڵ كەوڵۆسی، نوسەر و چاودێری سیاسی بە SNNی ڕاگەیاند: سروشتی كاری حزبایەتی و بەڕێوەبردنی ئۆرگانە جیاوازەكانی هەر حزبێك پێویستی بەوە هەیە یەكسەرچاوەی بڕیاردانی هەبێت، ناكرێت لە حزبێكدا چەند كەس خاوەنی بڕیار بن ئەگەر بەم جۆرەبێت ئەوە پێی ناوترێت حزب بەڵكوو وەك بەرەیەكی سیاسی لێدێت كە چەند بۆچوونێكی سیاسی جیاواز لەناوخۆیدا كۆبكاتەوە، بۆیە ئەوەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێت هەنگاوێكی تەندروست و پێویست بوو كە دەبوو هەر زوو ئەو ئەنگاوانە بگیرانایەتەبەر.
ئاماژەی بەوەشكرد، بوونی یەك سەرۆك لە چەند ڕووە سودی تایبەتی خۆی دەبێت، بە نموونە ئەگەر ئەو حزبە بیەوێت بڕیارێكی چارەنوس ساز بدات پێویست بەوەناكات دەستبكرێت بە كۆبوونەوە و ڕازیكردنی دڵی ئەمو ئەو بەڵكوو دەكرێت بە ڕاوێژ لەلایەن یەك كەسەوە بڕیارە بدرێت كە لەبەرژەوەندی هەموو لایەكدا، بە نموونە ئەو بڕیارەی كە لە ئێستادا لە سلێمانی دەركراوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵە تو ئۆتۆمبێلی جامڕەش ئەمە بڕیارە دروستەكەیە و دەبێت لەسەر ئەم جۆرە بڕیاردانانە بەردەام بێت.
ئەو چاودێرە سیاسییە جەختی لەوەشكردەوە، ناكرێت پێگەی گرنگ و گەورەی ماڵی “مام جەلال” لەبەرچاو نەگیرێت لە دەركردنی بڕیارە گرنگەكاندا چونكە هەمیشە ماڵی مام جەلال هەر بڕیارێكیان دابێت لەبەرژەوەندی گشتیدا بووە، بۆیە خەریك بوو پێگەی ماڵی مام جەلال بەتەواوی بسڕێتەوە و هیچ حسابێك بۆ بڕیارەكانیان نەكرێت، بەڵام بە عاقڵی و ژیری (بافڵ تاڵەبانی) توانی جارێكی دیكە ئەو متمانەیە بۆ هاووڵاتیان بگەڕێتەوە كە لەسەردەستی ماڵی مام جەلال دروست بوو بوو بۆیە زۆر گرنگە لەمەودواش بەوشێوەیە بەردەوام بێت لەدەركردنی بڕیاری بوێرانە بۆ كۆتایی هێنان بە قۆرخكاری و فرە دەستەڵاتی لەناو حزبدا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


