بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق پێنج سەرباز گیانیان لەدەستدا

سوپای عێراق
SNN
درەنگانێکی شەوی رابردوو لە قەزای خورماتوی سنووری پارێزگای سەڵاحەدین هێلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق کەوتەخوارەوە و مردنی تیمی فڕۆکەوانی. هێلیکۆپتەرەکەی لێکەوتەوە کە ژمارەیان پێنج سەرباز بوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ لەپارێزگای سەڵاحەدین بڵاویانکردەوە، درەنگانێکی شەوی رابردو لەگوندی چەرداغلی قەزای خورماتو هێلیکۆپتەرێکی سوپا کەوتەخوارەوە و تائێستا زانیاری لەبارەی هۆکاری تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکە نازانرێت.
باس لەوەشکراوە، روداوەکە مردنی تیمی فڕۆکەوانی هێلیکۆپتەرەکەی لێکەوتەوە کە ژمارەیان پێنج سەرباز بوە و دوای روداوەکەش هێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە لەهۆکاری تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکە دەستیپێکردوە.
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوە سەربازییەکانیش لەبەشێک لەگوندەکانی باشوری خورماتو جموجۆڵی چەکدارانی داعش بەبەردەوامی بونی هەیە، بەڵام تائێستا نازانرێت هێرشەکە لەلایەن ئەو گروپەوە ئەنجامدراوە یان هۆکاری تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکە تەکنیکی بووە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش



