
هەڵبژاردنەکانی عێراق
SNN
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: “ئەو کەسانەی خوازیارن وەک کارمەندی کۆمسیۆن خۆیان تۆماربکەن، ئەوا يەکی مانگی ئاب کۆتا وادەی خۆتۆمارکردنە”، دەشڵێت “پێویستە ئەوانەی فۆڕمی دامەزراندن وەردەگرن لەماوەی سێ رۆژدا فۆرمەکان بگەڕێننەوە“.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاويکردەوە: ئەو کەسانەی خوازیارن وەک کارمەندی سەر سندوق لە کۆمسیۆن ناوی خۆیان تۆمار بکەن، ئەوا پێویستە بە زوترین کات فۆڕمی دامەزراندن لە نزیکترین بنکەی کۆمسیۆن وەربگرن و لەماوەی سێ رۆژدا فۆڕمەکان بگەڕێننەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، پێویستە کەسی خوازیار لەگەڵ گەڕاندنەوەی فۆرمەکە وێنەیەک و بەڵگەنامەکانی پێوەبێت.
بڕيارە مانگی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، نوێنەرانی هەريەک نەتەوەيەکگرتووەکان و يەکێتی ئەوروپا و چەندين رێکخراو سەرپەرشتی بکەن.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
16 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
16 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
18 hours لهمهوپێش



