“هەركات گۆڕانكارییەكی گرنگ لە هەرێم ڕووبدات تیرۆریستانیش جموجوڵەكانیان زیاد دەكەن”

رزگار حەمە نوری، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند ڕۆژێكە هێزەكانی ئاسایش و دژە تیرۆر سەركەوتووانە توانیویانە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە چەندین تیرۆریست و شانەی نووستووی چەكدارانی داعش دەستگیربكەن كە بەنیازی تێكدانی ئارامی سنوورەكە بوون، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات هەركات گۆڕانكارییەكی گرنگ لە هەرێم ڕوودەدات تیرۆریستان جموجوڵەكانیان زیاد دەكەن، بەڵام هێزەئەمنییەكان سەركەوتوون لەدەستگیركردنیان.
رزگار حەمە نوری، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی جێگەی داخە ماوەیەكە سەرهەڵدانەوە و جموجوڵی تیرۆریستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەدیدەكرێت، بەڵام ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە ئەوەیە كە هێزە ئەمنییەكان لە ئاسایش و دژەتیرۆر زۆر بە وریایی و چاوەكراوەیی توانیویانە ڕێگە لە هەر كردەوەیەكی تیرۆرستی بگرن و بە خێرایی دەستگیریان بكەن و نەهێڵن بە مەرامەكانیان بگەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ئێمە تێبینیمان كردووە هەركات لە هەرێمی كوردستان گۆڕانكارییەكی گرنگ ڕووبدات وەك ئەوەی لە ئێستادا لە سلێمانی و دەوروبەری بەدیدەكرێت تیرۆریستان ئەمە بەهەل دەزانن بۆ ئەوەی جموجوڵەكانیان دەستپێبكەنەوە و رێگربن لەهەر گۆڕانكاریەیك كە لەبەرژەوەندی گشتیدا بێت، ئێمە بۆ عێراقیش ڕاستە چونكە لە ئێستادا كە لە هەڵبژاردنەكان نزیك دەبینەوە بەهەمان شێوەی جموجوڵی چەكداری زۆر زیادیكردووە بەو ئامانجەی هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت، بەڵام ئەوەی جیاوازە لە هەرێمی كوردستان ئەوەیە كە هێزە ئەمنییەكان زۆر سەركەوتووانە توانیویانە كۆنتۆڵی بارودۆخەكە بكەن.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هەڵمەتەكەی كەلەسەر راسپاردی قوباد تاڵەبانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی جامڕەش و بێسەرەتا دەستیان پێكردووە، هۆكارێكی گرنگ دەبێت بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەكان زیاتر چاوكراوەبن لە كۆنترۆڵكردنی هەر جموجوڵێكی تیرۆریستان و ڕێگەكردن لەهەر كارێكی نایاسایی بۆیە ئێمە لە ئەنجومەنی پارێزگا پشتیوان و هاوكاری هەر بڕیارێكین كە لەبەرژەوەندی گشتیدا بێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



