
SNN
راپۆرتێکی سایتی (الجزیرە) ئاماژە بەوە دەکات ژماره‌ى دانیشتوانى جیهان، تا ساڵى(2020)، گه‌یشته (7.795)، ملیار مرۆڤ، ته‌مه‌نى سه‌ره‌كى مرۆڤ له نێوانى (0 تاوه‌كو 14) ساڵیدایه، كه رێژه‌ى (%25.4) گۆی زه‌وی پێكدێنن، به‌شى (10 تاوه‌كو 24) ساڵى، رێژه‌ى (%23.7) دانیشتوانى زه‌وى پێكدێنن، ئه‌وانه‌ى كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووى (60) ساڵییه‌وه‌یه، رێژه‌ى (%9.3) دانیشتوان پێكده‌هێنن.
پێكهاته و ژماره‌ى دانیشتوانى گۆی زه‌وى، به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه، بوو:
(8000) هه‌زار ساڵ پێش ساڵى زاینى و له‌دایكبوون، ژماره‌ى دانیشتوانى جیهان، (5) ملیۆن مرۆڤ بوون.
له ساڵى (1)ى زاینى، ژماره‌ى دانیشتوانى گۆی زه‌وى گه‌یشته (200) ملیۆن.
له ساڵى 1930، جیهان گه‌یشته(1) ملیار.
له ساڵى 1960، دانیشتوانى جیهان، گه‌یشته (دوو ملیار).
له ساڵی (1974) گه‌یشته (4) ملیار.
بۆ ساڵی(1987)، دانیشتوانى جیهان، گه‌یشته(5) ملیار مرۆڤ.
بۆ ساڵى (1999)، گه‌یشته(6) ملیار مرۆڤ.
له ساڵی(2011)ش، دانیشتوانی جیهان گه‌یشته (7) ملیار مرۆڤ.
بۆ ساڵى (2021) گه‌یشته (7.8) ملیار.
چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ژماره‌ى دانیشتوانى جیهان، بگاته (8) ملیار كه‌س، تا ساڵى 2057، ژماره‌ى دانیشتوانى جیهان ده‌گاته(10) ملیار مرۆڤ.
زۆرترین ژماره‌ى دانیشتوانى جیهان، له وڵاتى چینن، كه ژماره‌یان (1,439,323,776) مرۆڤه، هیندستانیش به پله‌ى دووه‌م دێت، كه ژماره‌ى دانیشتوانى( 1,380,385) مرۆڤه، دواتر ئه‌مه‌ریكا دێتن كه ژماره‌ى دانیشتوانى ده‌گاته (331,002,615) مرۆڤه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


