دەسەڵاتی پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان شۆڕدەکرێتەوە

SNN
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەچوارچێوەی شۆڕکردنەوەی دەسەڵات بۆ پارێزگاکان بڕیاردراوە رێکارەکانی وەرگرتنی رەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و پێداویستیی بەدەستهێنانی مۆڵەتی پڕۆژە بدرێت بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان لەپارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
بەپێی نوسراوێکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم کە واژۆی محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەکەی لەسەرە، لەچوارچێوەی رەشنوسی دابەزاندنی دەسەڵاتە دیاریکراوەکان لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە، چەند دەسەڵاتێک بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دادەبەزێنرێت.
روونیشیکردوەتەوە، دەسەڵاتی وەرگرتنی رەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و پێداویستیی بەدەستهێنانی و مۆڵەتی پڕۆژە دەدرێت بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان، دواتریش بە مەبەستی وردبینیکردنی مامەڵەکە پێویستە فۆرمی مۆڵەت بە پڕکراوەیی رەوانەی دەستەی وەبەرهێنەران بکرێت و لەماوەی 14 رۆژدا ئەگەر دەستەکە هیچ تێبینیەکی لەسەر نەبوو بە رەزامەندی ئەژمار دەکرێت.
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لەبەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا ئاماژەی بەوەشکردوە، پێدانی مۆڵەتی کۆتایی و واژۆکردنی مۆڵەتی کۆتایی پرۆژەی وەبەرهێنان دەدرێت بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان لەپارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
هەر بە گوێرەی نوسراوەکە وێنەیەک لە مۆڵەتی واژۆکراوی پڕۆژەکە دەدرێت بە دەستەی وەبەرهێنان بە مەبەستی ئەنجامدانی رێکارەکانی بەدواداچوون و چاودێریکردنی پرۆژەکە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش



